لابردنی سزای قەیسەر لەسەر رۆژئاوای کوردستان، بەرپرسانی تورکیا تووڕە دەکات

13-05-2022
عەلی زەڵمی
ئەمریکا سزای قەیسەر لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەڵدەگرێت
ئەمریکا سزای قەیسەر لەسەر رۆژئاوای کوردستان هەڵدەگرێت
A+ A-
رووداو - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بڕیارێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێگە بە هەبوونی هەندێک چالاکی ئابووری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و هەندێک ناوچەی باکووری رۆژئاوای سووریا دەدات، ئەوەش کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە و ئەردۆغان دەڵێت، ناکرێت ئەو "هەڵەیەی" ئەمریکا قبووڵ بکەن. فەرماندەی گشتیی هەسەدەش سوپاسی واشنتن دەکات لە بەرامبەر بڕیارەکەد. 
 
سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا، رۆژی هەینی 13ی ئاداری 2022 ئەردۆغان رایگەیاند، ئەمریکا "هەڵەیەکی گەورە" دەکات کە جیاوازی لە نێوان پەکەکە و یەپەگە دەکات و بە گوتەی سەرۆککۆماری تورکیا، ئەو دوو هێزە جیاوازیان نییە.
 
ئەردۆغان گوتی: "ناکرێت ئێمە ئەم هەڵەیەی ئەمریکا قبووڵ بکەین؛ دوای لێدوانی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا هەڵویستی خۆمان رادەگەیێنین".
هەر رۆژی هەینی مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا گوتی، ئەوان وەکو هەوڵێك بۆ رەواییدان بە پەكەكە و یەپەگە دەڕواننە بڕیارەکە.
 
چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "ئەمە نزیکبوونەوەیەكی هەڵبژێردراو و جیاکارییە؛ ئەوان بۆ هەندێک ناوچە لەبارەی سزای قەیسەر نەرمییان نواندووە".
ناڕەزایی بەرپرسانی تورکیا دوای ئەوەدێت، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بڕیارێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێگە بە هەبوونی هەندێک چالاکی ئابووری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و هەندێک ناوچەی باکووری رۆژئاوای سووریا دەدات.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەم بڕیارەی حکومەتی ئەمریکا پاڵپشتی لە ستراتیژییەتی ئیدارەی بایدن تایبەت بە تێکشکاندنی رێکخراوی داعش دەکات، ئەوەش لە رێگەی بوژاندنەوەی ئابووری لەو ناوچانەدا کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەژێر دەستی داعش دەرهێندراون. 
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان، باشترکردنی دەرفەتی ژیان، پێشکێشکردنی پاڵپشتی بۆ ئەو کەسانەی لە ژیانی ئاوارەییەوە دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و یارمەتیدانی ئەو کۆمەڵگەیانەی میوانداری ئاوارە و پەنابەرەکان دەکەن، رۆڵی زۆر گرنگ لە ستراتیژییەتی تایبەت بە تێکشکاندنی داعش دەگێڕن. 
 
حکومەتی ئەمریکا دەڵێت، بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، رێگەدان بە هەبوونی چالاکی لە هەندێک بواردا لەو ناوچانە رێگە پێدراوە، لەوانەش کشتوکاڵ، زانیاری و پەیوەندییەکان، ژێرخانی تایبەت بە کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، ئابووری، وزەی خاوێن، گواستنەوە و کۆگاکردنی پێداویستییەکان، بەڕێوەبردنی ئاو، خزمەتگوزاریی تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی و بازرگانی. 
 
لەو راگەیێندراوەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە ئاماژە ناکات بە هەبوونی هیچ گۆڕانێک لە سیاسەتی ئەمریکادا بەرامبەر بە حکومەتی سووریا؛ "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزا لەسەر حکومەتی سووریا هەڵناگرێت و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە دەبێت دادپەروەری جێبەجێبکرێت؛ ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی ئەسەد ئاسایی ناکاتەوە و پاڵپشتی لە هەوڵەکانی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی دیکەش لەگەڵ ئەو رژێمە ناکات تاوەکو ئەو کاتەی پێشکەوتنێک لە رەوشی سووریا بە گوێرەی بڕیاری 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدی دێت.
 
هەر لەو بارەوە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات سوپاسی حکومەتی ئەمریکای کرد. 
 
مەزڵووم عەبدی لە تویتەر نووسیویەتی، دەستخۆشی لە بڕیارەکەی حکومەتی ئەمریکا دەکەن بۆ "بونیاتنانەوەی ژێرخان و پاڵپشتیکردن لە ئابوورییەکەمان؛ ئەوە هەنگاوێکی رووبەڕووبوونەوەی داعشە و ئومێد بە هەموو سوورییەکان دەبەخشێت. پێشوازی لە هەموو کۆمپانیاکان دەکەین بۆئەوەی بێتە ئێرە وەبەرهێنان بکەن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیرل باژانۆڤ، ئەو رۆژنامەڤانەی داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد.

رۆژنامەڤانێک لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پووتین دا داوای هاوژینی لە خۆشەویستەکەی کرد

زۆربەی گەنجان کاتێک داوای پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە خۆشەویستەکانیان دەکەن، شوێنە رۆمانسییەکانی وەک نزیک تاوەری ئیڤڵ، کەنار دەریا یان رێستۆرانتێکی هێمن هەڵدەبژێرن، بەڵام رۆژنامەڤانێکی رووسی شوێنێکی تەواو جیاوازی هەڵبژارد.