ئەمنستی: ئێران کۆمەڵکوژیی بێ وێنە دژی خۆپێشاندەران دەکات

15-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بەکارهێنانی چەکی جەنگی، کۆمەڵکوژییەکی "بێ وێنە" دژی خۆپێشاندەران دەکەن و زۆربەیان لە سەربان و مزگەوتەکانەوە تەقە لە خەڵک دەکەن.
 
رۆژی چوارشەممە 14-01-2026، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (Amnesty International) لە راپۆرتێکدا کە پشت بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و گەواهیدانی شایەتحاڵەکان دەبەستێت، رایگەیاند: "دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەڵمەتی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەراندا، کۆمەڵکوژییەکی نایاسایییان بە قەبارەیەکی بێ وێنە کردووە."
 
رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، هێزە ئەمنییەکان لەسەر شەقام، سەربانی باڵەخانەکان، مزگەوتەکان و بنکەکانی پۆلیسەوە جێگیر کراون و  بەردەوام تەقە لە خۆپێشاندەرانی بێچەک دەکەن. بەگوێرەی راپۆرتەکە، زۆربەی قوربانییەکان "سەر و سنگیان کراوەتە ئامانج."
 
لێبووردنی نێودەوڵەتی ئەو تووندوتیژییانەی وەک "پەرەسەندنێکی هاوئانگیکراوی سەرتاسەری" لە بەکارهێنانی هێزی کوشندە ناوبردووە، کە لە دوای 8ی کانوونی دووەمەوە و هاوکات لەگەڵ بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت پەرەی سەندووە.
 
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەو ماوەیەدا نزیکەی 3400 کەس کوژراون.
 
لە 28ـی کانوونی یەکەمی 2025ـوە ناڕەزایی و خۆپێشاندان دژی گرانی و دابەزینی نرخی تمەن لەلایەن کاسبکارانی تارانەوە دەستیپێکرد و دواتر سەرجەم پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە و لە زۆربەی شارەکان گرژی تێکەوت.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا)، لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە دوو هەزار و 403 کەس کوژراون، کە 147یان لە هێزە ئەمنییەکان و کەسانی سەر بە دەسەڵاتن، ئەوانی دیکە خەڵکی مەدەنین کە 12ـیان منداڵن.
 
بەپێی ئامارەکە، ژمارەیەکی بەرچاو لە خۆپێشاندەران بریندارن و برینی هەزار و 134ـیان سەختە. هەروەها تاوەکو ئێستا لە 18 هەزار و 434 دەستبەسەرکراو، دانپێدانانی زۆرەملێی 97ـیان لەلایەن حکومەتەوە بڵاوکراوەتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەک لەو ترێندەی وێنە دەکاتە کاریکاتێر.

ئەگەر بە ژیریی دەستکرد کاریکاتێری خۆتت دروست کردووە، ئاگاداری ئەم چەند خاڵانە بە

ئەندروو گریفن، نووسەری تەکنەلۆجیا دەڵێت، ئەو شەپۆلە نوێیەی دروستکردنی کاریکاتێر بە ژیریی دەستکرد کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، تەنیا بۆ سەرگەرمی نییە، بەڵکو بیرخەرەوەیەکی ترسناکە لەوەی کە ژیریی دەستکرد چەند زانیاری لەسەرمان هەیە.