سوێد باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەکات و ناڕەزایەتیی "تووند"ـی پێ دەگەیێنێت

14-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی سوێد باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کرد و ناڕەزایەتیی تووندی خۆی لەبارەی بەکارهێنانی هێز دژی خۆپێشاندەران و سنووردارکردنی ئینتەرنێت پێگەیاند.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-01-2026، وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر) بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ باڵیۆزی ئێرانمان بانگهێشت کردووە و دژایەتیی تووندی خۆمان سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی خۆپێشاندەران و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی پێگەیاندووە."
 
وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە راگەیێندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "پێویستە رێز لە مافی دەربڕینی بیروڕای ئێرانییەکان و خۆپێشاندانەکانیان بگیرێت." هەروەها داواشی لە بەرپرسانی ئێران کردووە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان بەردەست بکەنەوە.
 
ئەم هەڵوێستەی سوێد لەکاتێکدایە، ماوەی 18 رۆژە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەو ماوەیەدا نزیکەی دوو هەزار کەس کوژراون. هەروەها نزیکەی هەفتەیەکە دەسەڵاتدارانی ئێران خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان سنووردار کردووە یان بڕیوە.
 
جگە لە سوێد، پێشتر هەریەک لە وڵاتانی فینلەندا، فەرەنسا و نەرویج باڵیۆزانی ئێرانیان بانگهێشت کردبووەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان دژی کوشتنی خۆپێشاندەران بە تاران گەیاندبوو.
 
هاوکات بەهۆی بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی خۆپێشاندەران، بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەبڕیارێکن بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بخەنە لیستی "تیرۆر"ـەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆشکی سپی

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی: ترەمپ ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتییە نوێیەکەی ئێران بکات

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە "سەرکردایەتییە نوێیە ئەگەرییەکەی ئێران" ئەوەیان پیشانداوە کە دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن و ئەویش لە کۆتاییدا گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات.