بەحرێن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت

14-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د. عەبدوللەتیف بن راشد ئەلزەیيانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرێن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د. عەبدوللەتیف بن راشد ئەلزەیيانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرێن
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. وەزیرەکەی بەحرێن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
 
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ هەینی 14-02-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. عەبدوللەتیف بن راشد ئەلزەیيانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرێن کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا پەیوەندییەکانی بەحرێنیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد، تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و باسيان له‌ چۆنێتيى بەهێزکردنی هاوکاريی دوولايه‌نه‌ لە بوارە هاوبەشەکاندا كرد.
 
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگيی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاريی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرێن لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا کردەوە، ئاماژەی بە رۆڵی هەرێمی کوردستان لە بەهێزکردنی سەقامگیريی ناوچه‌كه‌شدا کرد.
 
لاى خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی بەحرێن خواستى وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
 
هەروەها هەردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.