رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی نایابم لەگەڵ سەرۆکە نایابەکە کرد."
له کاتی به‌شداريكردنى له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 14ـی شوباتی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە ئاڵا شاڵی، پەیامنیری رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو، زۆرباش بوو، کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ سەرۆکە نایابەکە کرد. گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە سووریا، عێراق.".
سەبارەت بە سووریا، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا گوتی: "سەبارەت بە ئایندەی سووریا گفتۆگۆمان کرد".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لە بارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز گويدۆ كرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبەشى نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشيان تاوتوێ كرد."
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پشتگیرییە دووپاتکردەوە کە ئیتاڵیا لە بواری راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژى داعشدا پێشکەشی دەکات". هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی داكۆكى له پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وەزیری بەرگريی ئیتاڵیا جەختی لەسەر گرنگيی هاوبەشيی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پابه‌نديى وڵاتەکەی بۆ بەردەواميی پشتگیريی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاريی سەربازی و ئەمنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كردووە له پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بۆ رووداو قسەی کرد: ئیتاڵیا و ئەڵمانیا شایەتیی ئەوە دەدەن کە هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە چ رۆڵێکی کاریگەریان لە شەڕی دژی تیرۆر و پارێزگاریکردن لە ئاشتیی جیهانی بینیوە
ئەمە 61ـــەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە.
دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه".
لە ئەمڕۆوە تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک، سەرکردە، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان دەکەن، پرسە گرنگەکانی وەک شەڕ، تیرۆر، گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی سایبەری تاوتوێ دەکرێن.
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریا‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ