نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی ئیلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

15-02-2025
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی ئیلیسا سلۆتکین کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی ئیلیسا سلۆتکین کۆبووەوە
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هه‌ر لە میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین، ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا، چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرگریدا، پێشهاتەکانی شەڕی دژى تیرۆر و هەوڵەکانی هاوپەیمانيه‌تیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، باس كران."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی "پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئه‌مريكا له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانيه‌تیی نێودەوڵەتیدا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
 
لاى خۆیەوە، سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.
 
پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون