رووداو دیجیتاڵ
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ستایشی کۆبوونەوەی نێوانیان دەکەن و بە "بەرهەمدار" و "ئەرێنی ناوی دەبەن."
دوای کۆتاییهاتنی لووتکەکەیان لە ئەلاسکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا، پووتین گوتی: "دانوستاندنەکانمان لە کەشێکی بونیادنەر و پڕ لە رێزلەیەکگرتندا بەڕێوەچوو. زۆر تێروتەسەل و سوودبەخش بوون."
هاوکات ترەمپ گوتی: "کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان هەبوو و رێککەوتن لەسەر زۆر خاڵ کرا. ژمارەیەکی زۆر کەمیان ماون" رێککەوتنیان لەسەر بکرێت.
ترەمپ گوتیشی: "ئێمە [لەسەر ئەو خاڵانە] نەگەیشتینە رێککەوتن، بەڵام دەرفەتێکی زۆر باشمان هەیە پێی بگەین."
سەرۆکی رووسیا هیوای خواست "ئەو لێکتێگەیشتنەی دروستبووە رێگە بۆ ئاشتی لە ئۆکراینا خۆش بکات."
هەروەها داوای کرد کە ئۆکراینا و ئەورووپا "هیچ بەربەستێک بۆ ئاشتی" دروست نەکەن.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ئەم کۆبوونەوەیە، بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا و ئۆکراینا دەکات، هەروەها بە هاوتا رووسیەکەی گوت کە رەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا یەکدی ببیننەوە.
پووتین هیوای خواست جاری داهاتو و لە مۆسکۆ کۆببنەوە.
کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە بێ پرسیاری رۆژنامەڤانان کۆتایی هات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ