سەرۆکی ئازەربایجان ئاڵای وڵاتەکەی لە ناگۆرنۆ قەرەباخ هەڵکرد

15-10-2023
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ئەرمینیا ئازەربایجان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوای زیاتر لە 30 ساڵ لە دەسەڵاتی نیمچە سەربەخۆی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی ئازەربایجان سەردانی هەرێمەکەی کرد و بۆ یەکەمجار ئاڵای وڵاتەکەی لەو هەرێمە هەڵکرد.
 
لە دوای رووخانی یەکێتیی سۆڤێتی جاران، ئازەربایجان و ئەرمینیا و 13 وڵاتی دیکە لەو قەوارە سیاسییە گەورەیە جیابوونەوە، هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخی زۆرینە ئەرمەنی کە ئەو کاتە ژمارەیان سەرووی 80 هەزار کەس بوو، نەیانتوانی لە ئازەربایجان جیا ببنەوە و خۆیان بە وڵاتی ئەرمینیا بلکێنن.
 
لەو ساڵەوە ناکۆکی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دروست بوو و لە شەڕی ساڵی 1994ـدا ئەرمینیا بە هاوکاری چەکدارە ئەرمەنەکانی قەرەباخ توانی هەموو هەرێمەکە و بەشێك لە ناوچە ئازەرییەکانی دەوروبەری بخاتە ژێر کۆنترۆڵی ئەرمەنەکان کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی جودا لە ئازەربایجانیان دامەزراند و لە رێگەی رێڕەوی " لاچین"ـەوە پەیوەندی جوگرافی لەگەڵ ئەرمینیا دروست کرد.
 
لە 19 و 20ـی ئەیلوولی 2023، سوپای ئازەربایجان لە هێرشێكی خێرایدا چووە نێو قەرەباخ و هەموو هەرێمەکەی کۆنترۆڵکرد و زۆربەی 120 هەزار دانیشتووانەکەی بەرەو ئەرمینیا کۆچیان کرد.
 
رۆژی یەکشەممە، 15-10-2023، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان سەردانی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخی کرد، سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە راگەێندراوێكدا گوتی" عەلیێڤ سەردانی شاری خانکیندی، پایتەختی قەرەباخی کرد و  ئاڵای وڵاتی هەڵکرد"، لە کاتێکدا لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەرمەنیدا ستیپاناکرت ناوی پایتەختەکە بوو و 'ئارتساخ'یش هەرێمەکە.
 
بە هەڵکردنی ئاڵای ئازەربایجان، کۆتایی بە یەکێک لە  پەڕاوە ئاڵۆزەکانی ناوچەی باشووری قەفقاز دەهێندرێت کە بۆ چەندین ساڵ کێشەی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا درووست کردبوو.
 
دوو هەزاری رووسیا بەرپرس بوون لە رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کە لە ساڵی 2020 بە نێوەندگیری مۆسکۆ رێککەوتنەکە واژۆ کرا و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
 
بەهۆی رووخانی دەسەڵاتی خۆجێی ئەرمەنەکان لە قەرەباخ رەخنەی توندی لە رووسیا گرت و مۆسکۆی بە کەمتەرخەم لە ئاست هێرشە سەربازییەکەی ئازەربایجان ناوبرد.
 
بێدەنگی کرملین لە دوای لێدوانێكی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا سەبارەت بە رووسیا هات کە تێیدا باسی لە " گۆڕینی ستراتیژییەتی" لەگەڵ رووسیا کرد و گوتی پێویستە " چاو بە پەیوەندیییەکانمان لەگەڵ رووسیا بخشێنینەوە"، دوای ئەو لێدوانە ئەرمینیا بۆ یەکەمجار دەستی بە راهێنانە سەربازییەکانی لەگەڵ سوپای ئەمریکا کرد.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لیندزی گراهام داوا لە ئەمریکا دەکات "بە هەر هۆکارێک بێت" بەرگری لە زیندانەکانی داعش لە سووریا بکات

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، هۆشدارییەکی تووندی دا و رایگەیاند، پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەستوەردان بکات بۆ پاراستنی ئەو زیندانانەی سووریا کە چەکدارانی داعشیان تێدایە، چونکە بە گوتەی ئەو، هەڵاتنی ئەوان بە واتای "بەرپابوونی دۆزەخ" دێت.