رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، جه‌ختی له پاراستنی پێگه و مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووریا کرده‌وه.
لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 16-2-2025) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێ "پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەڵمانیا و چۆنيێتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبه‌شیان له هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها سەبارەت بە دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌کانی به‌تایبه‌تی و پێشهاتەکانی ناوچه‌که به‌گشتی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد."
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر؛ گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له سووریا و به‌شداری و هاوبه‌شیی ته‌واوی پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته له به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانی داهاتووی سووریادا.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پاراستنی پێگه و مافه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌واوی پێکهاته‌کان له سووریا کرده‌وه."
دوێنێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەچوارچێوەی دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ 25 سەرۆک و سەرکردە دیدار و کۆبوونەوەی هەبوو. ژمارەیەکی زۆریان بەردەوامبوونی پشتیوانیی وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
دوێنێش نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بە جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، تورکیا و سووریا، سەرۆکی بولگاریا، سەرۆکوەزیرانەکانی هۆڵەندا و ئەرمینیا، سکرتێری گشتیی ناتۆ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ