لە رووداوی لادانی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوی خۆی لە ئەڵمانیا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

28-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگرەوە لە رێڕەوەکەی لە دارستانێکی باشووری رۆژئاوای وڵات، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
 
نزیکەی 100 سەرنشین لەنێو شەمەندەفەرەکەدا بوون کاتێک رووداوەکە کاژێر 06:10ی ئێوارە بە کاتی نێوخۆ (07:10ی ئێوارە بە کاتی هەولێر) لە نزیک شارۆچکەی ریدلینگن لە ویلایەتی بادن-ڤۆرتمبێرگ روویدا.
 
پۆلیس سەرەتا رایگەیاندبوو کە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دواتر لێدوانەکەیان راستکردەوە و ژمارەکەیان بۆ سێ کەس کەمکردەوە.
 
بەرپرسان ئامادە نەبوون زانیاریی زیاتر لەبارەی ژمارەی بریندارەکان یان سەختیی برینەکانیان بدەن، هەرچەندە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لە زاری کارمەندانی فریاکەوتنەوە بڵاویکردەوە کە 50 کەس برینداربوون.
 
دۆیچە بان کە کۆمپانیای بەڕێوەبەری هێڵی شەمەندەفەری ئەڵمانیایە، گیانلەدەستدانی چەند کەسێک و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری پشتڕاستکردەوە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوو گالیسکەی شەمەندەفەرەکە "بەهۆکارێکی تاوەکو ئێستا نادیار" لە رێڕەوەکەیان چوونەتە دەرەوە.
 
کۆمپانیاکە رایگەیاند، ئێستا دامودەزگەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و هاتووچۆ لە بەشێکی هێڵەکە بە درێژایی 40 کیلۆمەتر راگیراوە.
 
میدیای ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە کە رەنگە داڕمانی زەوی بووبێتە هۆی رووداوەکە، چونکە بەگوێرەی دەزگەکانی کەشناسی، زریانی بەهێز ناوچەکەی گرتووەتەوە.
 
شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکە لە شارۆچکەی زیگمارینگنەوە بەرەو شاری ئولم دەڕۆیشت کاتێک لە ناوچەیەکی دارستانیدا لە رێڕەوەکەی لادا.
 
لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فریدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا سەرەخۆشیی ئاراستەی کەسوکاری مردووان و برینداران کرد.
 
مێرتس گوتیشی، لە لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و گواستنەوەدا لە نزیکەوە لەسەر هێڵە و داوای لێکردوون "هەموو پشتیوانییەکی پێویست پێشکەش بە تیمەکانی فریاکەوتن بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

مەزڵووم عەبدی لە میونشنەوە پەیامێک بۆ رەوەندی کوردی دەنێرێت و سوپاسی پشتگیرییەکانیان دەکات

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رەوەندی کوردی لە وڵاتانی ئەورووپا نارد و تێیدا سوپاسی هەڵوێستە نیشتمانییەکانیانی کرد لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە سووریا.