کۆچەر بیرکار بە یەکێک لە 50 کاریگەرترین بیرمەندەکانی جیهان دەستنیشان دەکرێت

29-07-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆچەر بیرکار
A+ A-

رووداو - هەولێر 

کۆچەر بیرکار، زانای نێوداری کورد لەگەڵ 49 زانا، نووسەر، رۆژنامەڤان، ئابووریناس، فەیلەسووف و کەسایەتیی دیکەی جیهانی بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم بیرمەندی جیهان لە ساڵی 2019.


ناوەندی پرۆسپێکتی بەریتانی، کە ناوەندێکی سەربەخۆی بەریتانیە و کەسایەتییە حکومییەکانی بەریتانیا و رۆژنامەڤانە بەنێوبانگەکان تێیدا دەنووسن، بە راوێژ لەگەڵ دیارترین شارەزایانی بوارە جیاوازەکاندا ئەو 50 کەسایەتییەیان لە بوارە جیاوازەکان دەستنیشان کردوون، لەرێگەی دەنگدانی ئۆنلاینەوە، خەڵک دەتوانن یەکێکیان وەکو یەکەم بیرمەندی جیهان بۆ ساڵی 2019 هەڵبژێرن.

حەوتەم کەسی لیستەکەی ناوەندی پرۆسپێکت، کۆچەر بیرکارە، براوەی خەڵاتی فیڵدز لە بواری بیرکاری کە وەکو خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەو بوارە سەیردەکرێت.

کۆچەر بیرکار خەڵکی گوندی نێ-ی مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە بەریتانیا نیشتەجێیە، لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی فیڵدز گوتبووی "هیوادارم ئەو هەواڵە خەندە بخاتە سەر لێوی 40 ملیۆن کورد لە جیهان".

بیرکار لە هەرێمی کوردستان بانگهێشت کرا و لە 27-3-2019 لە مەراسیمێکی گەورەدا بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان، دکتۆرای شانازیی پێبەخشرا و، ئەوکاتە نێچیرڤان بارزانی گوتی "دەبێ مامۆستایان و قوتابیان، کۆچەر بیرکار بکەنە نموونەی باڵاى خۆیان".

 

دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە دەنگی پێبدەن

کۆچەر بیرکار
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.