لە بۆسنە خۆپێشاندان دژی کۆچبەران کرا

30-08-2020
ئەحمەد تەڵعەت
نیشانەکردن کۆچبەران بۆسنیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
لە بۆسنا زیاتر لە 2 هەزار کەس گردبوونەوە و داوا دەکەن کێشەی کۆچبەران لەو وڵاتە چارەسەر بکرێت، حکومەت بە خەتابار دەزانن کە نەیتوانیوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
 
شارۆچکەی بیهاج کە بووەتە ناوەندێكی کۆچبەران، کۆچبەرێکی زۆر لەوێ گیریان خواردووە، دوو هەزار کەس لەو شارۆچکەیە گردبوونەوە و دەڵێن حکومەتی وڵاتەکەیان هیچی نەکردووە بۆ پاراستنی خەڵکی ناوچەکە لەو رووداو و تاوانانەی کۆچبەران لە شارۆچکەکە دەیکەن. رووداوەکانیش بە گوتەی ئەوان بەرزبوونەتەوە.
 
هەینی رابردوو ناڕەزایەتی لە کەمپێکی بیهاج لە بۆسنە بووە هۆی ئەوەی پۆلیسێک بە چەقۆ هێرشی بکرێتە سەر و پۆلیس بە زەبری هێز بڵاوەی بە خۆپێشاندانی کۆچبەران کرد. 
 
دانیشتووانی شارۆچکەکەی بۆسنا داوا دەکەن هەموو کەمپەکانی کۆچبەران دابخرێن و رێگەش لە جموجۆڵ و هاتووچۆی نایاسایی کۆچبەران بگیرێت.
 
 ئێستا 3 هەزار کۆچبەر لەو شارۆچکەیە نیشتەجێن، زۆربەشیان خەڵكی پاکستان، ئەفغانستان و وڵاتانی باکووری ئەفریقان .
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەیمس دەیڤد ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

ڤانس: ئێران دەبێتە یەکەم پارچەی دۆمینە لە پێشبڕکێی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، ئێران دەبێتە "یەکەم دۆمینە" لە پێشبڕکێی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. ڤانس تیۆریی (دۆمینە)ی سەردەمی جەنگی ساردی بەکارهێنا بۆ پاساودان بە جەنگی دژی ئێران و رایگەیاند، شکستهێنان لە راگرتنی خواستە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی دیکەش بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە بن