سەرچاوەیەک: ئەگەری زۆرە لە دوو رۆژی داھاتوودا لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێردرێت

24-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت: "ئەگەری زۆرە لە دوو رۆژی داھاتوودا لیستی مووچەی مانگی ئایار بۆ بەغدا بنێردرێت." ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش گوتی، "ئەگەرێکی زۆر هەیە مووچەی مانگی ئایار پێش جەژن دابەشبکرێت."
 
رۆژی شەممە، 24ـی ئایاری 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لیستی مووچە ئامادەیە و لە قۆناخی کۆتاییدایە، بە ئەگەرێکی زۆر سبەی یان دووسبەی لیستەکە لە لایەن شاندێکی وەزارەتی داراییەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "شاندەکەی وەزارەتی دارایی لەوێ دەمێنێتەوە بۆ وەڵامدانەوەی ھەر پرسیار، سەرنج و تێبینییەکی بەغدا لەبارەی لیستی مووچەی مانگی پێنج، بۆ ئەوەی بە زووترین کات وردبینی تەواو بێت و مووچە بنێردرێت."
 
سەرچاوەکە گوتیشی، وەزارەتی دارایی ئەو کارەی کردووە کە پێویست بووە، تەرازووی پێداچوونەوە و داھاتی نانەوتی ناردووە، "بە زووترین کات" لیستی مووچەش دەنێرن.
 
ھاوکات جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لە بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچە کراوە و تاوەکو رۆژی دووشەممەش بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە دەست بە وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێ و ئەگەر ھیچ بیانوویەکیان نەبێت، لە سێ بۆ چوار رۆژدا وردبینی تەواو دەبێت.
 
بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، "بە ئەگەرێکی زۆر، پێش جەژن مووچە دابەش دەکرێت، ئەگەر بەغدا بیانوو نەهێنێتەوە". 
 
19ی ئایاری 2025، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و دوای گەیشتنی لیستی مووچە دەست بە وردبینی دەکرێت." 
 
2025-05-13، وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان خرایە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. ھەر ئەو رۆژە لیستی مووچە بڵاوکرایەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.