نرخی مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دینار دابەزی

28-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، نرخی مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دینار دابەزی، هاوکات بەهای دیناریش بەرامبەر دۆلار کەمێک دابەزی.
 
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بە رووداوی گوت، "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 685 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 587 هەزار دینارە."
 
دوێنێ زێڕی عەیار 21 نرخی مسقاڵێکی 695 هەزار و عەیار 18 بە 595 هەزار دینار بوو.
 
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 783 هەزار و عەیار 22 بە 718 هەزار دینارە.
 
ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهانیش 35 دۆلار دابەزی و بە 3284 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
 
هێوربوونەوەی گرژییە بازرگانییەکان لەنێوان ئەمریکا و چین، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
 
بەهای دراوەکان
 
هەر ئەمڕۆ پێنوێنیی دۆلار 0.3% بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکانی جیهان بەرزبووەوە. ئەوەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار و 350 دینارە. بەراورد بە پێنجشەممەی رابردوو 100 دۆلار 500 دینار بەرز بووەتەوە.
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
 
100 دۆلار: 3800 لیرەی تورکیا.
100 دۆلار: 7 ملیۆن و 550 هەزار تمەنە بە نەختی.
100 یۆرۆ: 163 هەزار و 750 دینارە.
100 پاوەن: 190 هەزار و 500 دینارە.
1000 کرۆنی سوێدی: 122 هەزار دینارە.
یەک ملیۆن لیرەی سووریا: بە 135 هەزار دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە