خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دابەشکران

07-10-2019
رووداو @Rudawkurdish
کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی
کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی
نیشانەکردن فێستیڤاڵى نێودەوڵەتیی فیلمى سلێمانى RudawinSIFF
A+ A-

رووداو - هەولێر


چالاکییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کۆتاییهات، تێیدا 134 فیلم نمایشکران کە 44 یان فیلمی کوردی بوون و خەڵات بەسەر فیلمە براوەکانیشدا دابەشکرا.
 
خەڵاتەکان سەرجەمیان 15 خەڵاتبوون، کە سیانیان زێڕین و 12ـەکەی دیکەشیان زیوین بوون و بەمشێوەیە دابەشکران:
 
- خەڵاتی بەهرەی نوێ بە فیلمی "Rhino"  لە دەرهێنانی Puran Mohammad بەخشرا
 
- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن بە فیلمی "DREAMS IN THE DEPTHS" لە دەرهێنانی REZA MOHAMMADI بەخشرا.
 
- خەڵاتی دادوەران بۆ کورتەفیلمی ناوخۆیی بە فیلمی "رێگا" لە دەرهێنانی خەیبەر رەفیق بەخشرا.
 
- خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بە فیلمی "رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان" لە دەرهێنانی ژینۆ هادی بەخشرا.
 
- خەڵاتی دادوەرانی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بە کورتەفیلمی ‏(Asmnina) لە دەرهێنانی Dekel Berenson بەخشرا.
 
- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بە کورتە فیلمی (Unlike today) لە دەرهێنانی Astrid Menzel بەخشرا.
 
- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بە دۆکیۆمێنتاری (Terra) لە دەرهێنانی Julian Kushnarinko بەخشرا.
 
- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ناوخۆیی سنەوبەری ئاڵتوونی بە دۆکیۆمێنتەری "دیالۆگ" لە دەرهێنانی سەلیم یڵدز بەخشرا.
 
- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی بۆ باشترین فیلمی درێژ بە فیلمی A tale of 3 sisters لە دەرهێنانی ئەمین ئاڵپەر بەخشرا.
 
- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی درێژ بەخشرا بە رەزا میرکەریمی دەرهێنەری فیلمی قەسری شیرین.
 
- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرا بە فیلمی Parasite لە دەرهێنانی Bong Joon-ho
 
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ بەخشرا بە ئەکتەر Camere Ebuzziya  لەفیلمی A tale of 3 sisters لە دەرهێنانی ئەمین ئاڵپەر
 
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ فیلمی درێژ بەخشرا بە ئەکتەر Victor zhusti  لە فیلمی The Delegation لە دەرهێنانی Bujar Aliamni
 
- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرا بە فیلمی The mute لە دەرهێنانی Bartosz Konopka
 
- خەڵاتی دادوەران بۆ فیلمی درێژ بەخشرا بە فیلمی Screwdriver لە دەرهێنانی Bassam Jarbawi

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئوونا چاپلن لە فیلمی (Avatar: Fire and Ash)

نەوەی چارلی چاپلن لە بەشی نوێی (Avatar) بەشدارە

ئوونا چاپلن، نەوەی چارلی چاپلن، ئاشکرای دەکات کاتێک پەیوەندیی پێوەکراوە بۆ بەشداریکردن لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی ئاڤاتار، لەنێو دارستانەکانی کوبا و لە خانوویەکدا ژیاوە کە لەسەر دار درووستی کردبوو.