لە هۆڵیوود پێشاندانی تایبەتی 'Superman' بەڕێوەچوو

08-07-2025
پەسار فایەق
رەیچڵ برۆسنەهان لە پێشاندانی "Superman" لە هۆڵیوود. وێنە؛ AFP
رەیچڵ برۆسنەهان لە پێشاندانی "Superman" لە هۆڵیوود. وێنە؛ AFP
نیشانەکردن Superman سوپەرمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵیوودی ئەمریکا، پێشاندانی تایبەتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی "Superman" بەڕێوەچوو و ئەستێرە بەشداربووەکانی نێو فیلمەکە بەسەر فەرشی سووری رێوڕەسمی پێشاندانی فیلمەکەدا تێپەڕین.
 
پێشاندانی "Superman" رۆژی دووشەممە 7ـی تەممووزی 2025 بەڕێوەچوو و جەیمس گەن، دەرهێنەری فیلمەکە و دەیڤید کۆرنسویت، رەیچڵ برۆسنەهان و نیکۆلاس هۆڵت، ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلم ئامادەبوون. 
 
فیلمەکە بە سەرەتای قۆناغێکی نوێ و دەستپێکردنەوەی جیهانی سینەمایی "دی سی کۆمیکس" هەژمار دەکرێت کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە و سەر بە کۆمپانیای وارنەر برۆسە.
 
لەم بەرهەمە نوێیەدا، کۆرنسویت رۆڵی سوپەرمان دەگێڕێت، برۆسناهان رۆڵی رۆژنامەڤانە بوێرەکە بەرجەستە دەکات، هەروەها هۆلت رۆڵی کەسایەتی خراپەکار دەگێڕێت.
 
بڕیارە فیلمەکە رۆژی هەینی 10ـی تەممووزی 2025 لە سینەماکانی ئەمریکا و دواتریش لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا پێشانبدرێت.
 
یەکەم بەشی زنجیرە فیلمەکە بەناوی "Superman: The Movie" لە 1978 بەرهەمهێنراوە. لە 1980 بەشی دووەمی بەرهەمهێنراوە و بە یەکیک لە سەرکەوتووترین بەشەکانی هەژمار دەکرێت. جگە لە زنجیرە فیلمەکە، کارەکتەری سوپەرمان لە چەندین بەرهەمی دیکەی سینەمایی، تەلەڤزیۆنی و ئەنیمەیشندا دەرکەوتووە.   
 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە