دۆناڵد ترەمپ بووە پێشکێشکاری رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بووە پێشکێشکاری رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سەنتەری کێنێدی و ستایشی سیلڤستەر ستالۆن، تیپی کیس و گلۆریا گەینەر و هونەرمەندانی دیکەی کرد و بە "ئەفسانەیی" ناوی بردن.
 
رێوڕەسمەکە بووە جێگەی سەرنجی میدیاکان، بەو پێیەی ترەمپ بووە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە بری دانیشتن لە شوێنی تایبەتی سەرۆک، بچێتە سەر شانۆ و رۆڵی پێشکێشکار و بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکە بگێڕێت.
 
ترەمپ لە کاتی کردنەوەی رێوڕەسمەکەدا گوتی: "ملیاران کەس لە ماوەی ساڵانی رابردوودا سەیری ئەمیان کردووە". ئاماژەی بەوەش دا، براوەکانی ئەمساڵ، کە بریتین لە ئەستێرەی سینەما سیلڤستەر ستالۆن، تیپی رۆکی کیس، گلۆریا گەینەر، جۆرج سترەیت و مایکڵ کرۆفۆرد، "لە ریزبەندی باشترین هونەرمەند، ئەکتەر، موزیسیان و گۆرانیبێژەکاندان کە تاوەکو ئێستا لەسەر رووی زەوی هەبوون".
 
لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ بەتەواوی ئامادەبوونی لە رێوڕەسمەکانی سەنتەری کێنێدی رەت دەکردەوە، بەڵام لەدوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ستراتیژی خۆی گۆڕیوە. ترەمپ رۆژی شەممە لە خوانێکی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندبوو، "لەسەر داوای تۆڕێکی تەلەڤزیۆنی دیاریکراو" رازی بووە ببێتە میوانی رێوڕەسمەکە و پێشبینی کرد "بەرزترین رێژەی بینەر" لە مێژووی پەخشەکەدا تۆمار بکات.
 
ترەمپ لەم ماوەیەدا سەنتەری هونەریی جۆن ئێف کێنێدی، کە بە ناوی سەرۆکێکی دیموکراتەکانەوە کراوە، وەک بەشێک لە گۆڕەپانی ململانێکانی خۆی بەکاردەهێنێت.
 
لە ساڵانی رابردوودا کەسایەتییەکانی وەک واڵتەر کرۆانکایت و ستیڤن کۆلبێرت رۆڵی پێشکێشکاریان بینیوە، بەڵام ترەمپ نەریتەکەی شکاند و خۆی سەرپەرشتی رێوڕەسمەکەی کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کورتەفیلمی (لەیلا) لە دەرهێنانی زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاند پێشاندرا

زاگرۆس مەنووچێهر لە فینلاندەوە بیرەوەرییەکانی (لەیلا) دەگێڕێتەوە

کورتەفیلمی (لەیلا) کە نوێترین بەرهەمی زاگرۆس مەنووچێهر، دەرهێنەری کوردە لە فینلاند، لە پێشانگە و مۆزەخانەکانی فینلاند پێشاندەدرێت. فیلمەکە گێڕانەوەیەکی هونەرییە بۆ ژیانی ژنێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە دیاسپۆرا.