ئیسماعیل خەیاتی‏ شێوەكار كۆچی دواییكرد

20-10-2022
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-10-2022 هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیات کۆچی دواییکرد. هەیاس ئیسماعیل هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، "باوکم بەهۆی ئەو نەخۆشییەی کە سێ ساڵ پێش ئێستا تووشی ببوو، کاژێر 11:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد."

هاوکات نیاز نووری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ‏رووداوی راگەیاند، نزیكەی دوو ساڵ ‏هونەرمەند ئیسماعیل خەیات بێهۆش بووە تاوەکو کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل خەیات لە ساڵی 1944 لە خانەقین لەدایكبووە، دەرچووی خانەی ‏مامۆستایانی بەعقوبەیە، لە 1992 - 1998 بەڕێوەبەری هونەری ‏شێوەكاری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ‏هاوژینی هونەرمەندی شانۆكار گەزیزە عومەرە.‏
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی هونەرمەندەکە کرد و رایگەیاند، "مامۆستا ئیسماعیل خەیات، یەكێك بوو لەو هونەرمەندە بەئەزموون و ناودارانەی بواری شێوەكاری، كە ساڵانێكی زۆر، لەڕێی هونەرەكەیەوە، خزمەتێكی زۆری پێشكەش بە پرسی كورد و كوردستان كرد و ئەرشیڤێكی گەورەی لە تابلۆ و شاكاری هونەری بۆ بەجێهێشتین".
 
ئیسماعیل خەیات، لە ژیانی هونەرییدا 45 پێشانگەی کردووەتەوە، ئەندامی کۆمەڵەی شێوەکارانی جیهان بوو. یەکێک لە کارە بەنێوبانگەکانی رەنگکردنی بەردەکانی سنووری نێوان پارتی و یەکێتی بوو لە دێگەڵە، وەکو ناڕەزایەتییەک دژی شەڕی نێوخۆ و پاڵپشتیکردن لە ئاشتەوایی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.