کانی: گۆرانییەکەم پێشکەشی هەموو زاراکان دەکەم

21-02-2022
نازەنین گۆران
هونەرمەند کانی
هونەرمەند کانی
نیشانەکردن کانی زمانی دایک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
هونەرمەند کانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک، گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "زمانی دایک" بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشکەشی دەکەم بە هەموو "زاراکان"، کە ناتوانن بە زمانی دایکیان قسە بکەن. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی شووباتی 2022، هونەرمەند کانی، ڤیدیۆ کلیپێکی بە ناوی زمانی دایک بڵاوکردەوە، کە لە تێکستی ناسر حیسامی و ئاوازی کارزان مەحموودە. 
 
کانی بە (رووداو)ی راگەیاند: "مەبەست لەم کارە نەتەوەییە دووپاتکردنەوەی پارێزگاریکردنە لە زمانی کوردی، بە مافی هەموو مرۆڤێکی دەزانم بتوانێت بە ئازادی لە ناو خاکی خۆی بە زمانی کوردی بدوێت". 
 
لە بارەی بیرۆکەی ئەو ڤیدیۆکلیپەوە، کانی گوتی: "بیرۆکەکە لەوەوە سەرچاوەی گرت کاتێک بینیم مامۆستایەک قوتابییەکانی فێری خوێندنەوە و نووسینی زمانی کوردی دەکات و لەسەر ئەو کارە زیندانی دەکرێت، بۆیە ئەو بەرهەمە پێشکەشی هەموو زاراکان دەکەم، ئەوانەی ناتوانن لە ناو خاکی خۆیان بە زمانی دایکیان بدوێن". 
 
زارا محەممەدی، بەهۆی ئەوەی لە سنە کۆرسی زمانی کوردی دەگوتەوە، لەلایەن دادگای ئەو شارە دۆسیەیەکی لە دژی کرایەوە، دوای دادگاییکردنی، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
 
گۆرانییەکەی کانی، ژێرنووسی ئینگلیزی لەگەڵە،.کانی لەو بارەیەوە دەڵێت: "بەلامەوە گرنگ بوو گۆرانییەکە ژێرنووسی ئینگلیزیشی لەگەڵ بێت، چونکە تەنیا میللەتی کورد نییە ناتوانێت بە زمانی دایکی گفتوگۆ بکات، میللەتی دیکەش هەیە، هەمان ئازاری ئێمەیان هەیە، بۆیە ویستم بە زمانی ئینگلیزیش هەبێت تاوەکو کارەکەم زیاتر باڵبکێشێت". 
 
هونەرمەند کانی لە سوێد نیشتەجێیە، بۆیە ئامۆژگاری دایکان و باوکانی کوردی تاراوگەنشین دەکات، ئەو کاتانەی لەگەڵ منداڵەکانیان لە ماڵەوەن، بە زمانی کوردی بئاخفن.
 
ڤیدیۆکلیپەکە لە ستۆکهۆڵمی سوێد تۆمارکراوە و هەردوو کچەکەی کانیش وەک کۆرس تێیدا دەردەکەون.
 
کانی، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە و خاوەنی چەند ئەلبوومێکی گۆرانییە، دوایین بەرهەمی ئەلبوومێک بوو بە ناوی ببارێ، کە 10 تراکە و لە هاوینی 2021 بڵاوکرایەوە. 
 
لە ساڵی 1999ەوە، رۆژی 21ی شوبات لەلایەن رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بە رۆژی زمانی دایک دەستنیشانکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.