رووداو دیجیتاڵ
جوان حاجۆ، هونەرمەندی ناسراوی کورد، ئامادەکاری بۆ سازکردنی زنجیرە کۆنسێرتێک لە باشووری کوردستان دەکات و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە سازبکرێن.
کۆنسێرتەکان لە دهۆک، زاخۆ و چیای کۆڕەک ساز دەکرێن. یەکەمیان لە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە پارکی نەورۆزی شاری دهۆک دەبێت، دووەمیان لە ٢٧ـی مانگ لە کۆڕنیشی پردی دەلالی زاخۆیە و سێیەمیش لە ٢٨ـی مانگ لە هۆتێل رادیسۆن بلوی چیای کۆڕەک بەڕێوەدەچێت.
کۆنسێرتەکان کاژێر 16:00 دەستپێدەکەن و کۆنسێرتەکەی زاخۆ و دهۆک بەخۆڕایی دەبێت.
زنجیرە کۆنسێرتەکە بە سپۆنسەریی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمە و تۆڕی میدیایی رووداویش سپۆنسەری میدیایییە.
جوان حاجۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی کۆنسێرتەکە رایگەیاند: "ئێمە سێ کۆنسێرتی گەورە لە دهۆک، زاخۆ و کۆڕەک ساز دەکەین. وەرن هاوڕێیان با دەنگی خۆمان بگەیێنینە چوار پارچەی کوردستان. هیوادارم ئێوە ئامادە بن. دڵم لەگەڵتانە، خۆشم دەوێن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ