رووداو دیجیتاڵ
پەرتووکی یادەوەرییەکانی نووسەر و کۆمەڵناسی تورک ئیسماعیل بێشکچی لە زمانی تورکییەوە دەکرێتە کورد. وەرگێڕی پەرتووکەکە دەڵێت، ئیسماعیل بێشكچی به ده‌ست و خه‌تی خۆی مافی وه‌رگێڕانی په‌رتووكه‌كه‌ی بۆ زمانی كوردی شێوه‌زاری سۆرانی نووسیووه و پێیداوە.
محەممەد عزەدین، وەرگێڕی پەرتووکەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، په‌رتووكه‌كه به زمانی توركی ساڵی 2021 له‌لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی وه‌قفی ئیسماعیل بێشكچی له ئیستانبووڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه. "دوای چه‌ندین دیدار و دانیشتن له ئیستانبووڵ و هه‌ولێر، ئیسماعیل بێشكچی به ده‌ست و خه‌تی خۆی مافی وه‌رگێڕانی په‌رتووكه‌كه‌ی بۆ زمانی كوردی شێوه‌زاری سۆرانی نووسیووه و پێی‌داوم."
په‌رتووكه‌كه به ماوه‌ی 7 مانگ كاری وه‌رگێڕانی ته‌واو بووه، وه‌رگێڕانه كوردیه‌كه نزیكه‌ی 114 هەزار وشه‌یه. په‌رتووكه‌كه ته‌نیا كاری دیزاینی به‌رگ و هه‌ندێك ورده‌كاری ته‌كنیكی ماوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی زوو بكه‌وێتە به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
وەرگێڕی کتێبەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "په‌رتووكه‌كه باس له ده‌ستپێكی ژیانی ئه‌كادیمی ئیسماعیل بێشكچی و نووسین و توێژینه‌وه‌كانی ده‌كات له‌سه‌ر گه‌لی كورد له باكووری كوردستان و توركیا. ئینجا به‌هۆی نووسین و توێژینه‌وه‌كانی و به‌رگریكردنی له مافی گه‌لی كورد له توركیا چۆن ده‌كه‌وێته زیندان و به چ شێوازێك ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ و له زانكۆ چۆن ده‌رده‌كرێ و مافی گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ئه‌كادیمی لێ داگیرده‌كه‌ن."
له پاڵ ئه‌مانه نووسه‌ر باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تی دیاری باكووری كوردستان و توركیا، له‌وانه مووسا عه‌نته‌ر و یاشار كه‌مال و یاشار كایا و حوسێن مووسا ساغنچ و له‌یلا زانا و مه‌هدی زانا و ئه‌حمه‌د عارف و یڵماز گونه‌یی و سه‌رهات بوجاك و چه‌ندان كه‌سایه‌تی دیكه.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ