لێکۆڵینەوەیەکی نێوخۆیی: منداڵانی 13 تاوەکو 15 ساڵان ئەگەری قەڵەوبوونیان لەبەردەم شاشەکان زۆرە

01-02-2025
شکار رێبوار
نالین حەسەن، پێشکێشکار - راچین ساڵح، خوێندکاری زانکۆی زاخۆ.
نالین حەسەن، پێشکێشکار - راچین ساڵح، خوێندکاری زانکۆی زاخۆ.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەکی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی زاخۆ لەبارەی کاریگەرییەکانی شاشەکان لەسەر قەڵەوبوونی منداڵان دەریدەخات، منداڵان چەند زیاتر مۆبایل بەکاربهێنن، ئەوەندەش ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاددەبێت.
 
راچین ساڵح، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی گشتی لە زانکۆی زاخۆ لە بڕگەیەکدا لەگەڵ نالین حەسەن، پێشکێشکار دەرەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی ئاشکراکرد و گوتی، 500 منداڵی خوار 15 ساڵان بەشداربوون و ئەوانەی قەڵەوبوون و زۆرینەی کاتەکانی رۆژانەیان لەبەردەم شاشەکان بووە؛ لەنێوان 13 تاوەکو 15 ساڵان بوون.
 
راچین ساڵح دەڵێت: لەگەڵ زۆر بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان {بەتایبەت تابلێتەکان}، چالاکیی جەستەیی و سووتاندنی چەوری کەمدەبێتەوە، کە ئەمانە هۆکارن بۆ قەڵەوبوون، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە هەمیشە منداڵان هانبدرێن بۆ وەرزش و جووڵەی هەمیشەیی.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک، قەڵەوی هۆکارێکە بۆ 
 
* شەکرە
* بەرزەپەستانی خوێن
* بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
* جەڵتەی دڵ 
* گیرانی لوولەکانی خوێن
* جەڵتەی مێشک
* بەشەمێبوونی جگەر
* پووکانەوەی ئێسکەکان
* لاوازیی سێکسی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە