توێژینەوەیەک مەترسییەکی نوێی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن ئاشکرادەکات

03-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی خواردنی خۆراکدا هۆکارێکە بۆ ژەهراویبوون بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی چێستەر لە بەریتانیا کرا و دەرکەوت، دەستدان لە مۆبایل و دانانی لەسەر مێزی نانخواردن دەکرێت ببێتەهۆی گواستنەوەی میکرۆبەکان و تێکەڵبوونی لەگەڵ خۆراکەکە.
 
د. گاریس نی، پسپۆڕی فیسیۆلۆژی لە زانکۆکە دەڵێت: بەشێکی زۆری ئەو میکرۆبانەی لەسەر رووی مۆبایلەکاندا هەن، هۆکارن بۆ هەوکردنی سییەکان و ژەهراویبوونی خوێن، بەمەش دەشێت کەسەکە تووشی هەوکردنی زۆر تووند و درێژخایەن بکەن.
 
پسپۆڕان ئەم رێگەیانەی خوارەوە بۆ پاککردنەوەی مۆبایلەکان پێشنیازدەکەن؛
 
- کوژاندنەوە مۆبایل
- لابردنی کەڤەرەکەی و شووشتنی بە ئاوی گەرم و سابوون
- دانانی ئەو کەڤەرە تاوەکو بە تەواوی وشکدەبێتەوە
- ئینجا پاککردنەوەی درزەکانی رووکاری مۆبایل
- شەوانە بەکارهێنانی پاکژکەرەوەی کحولی بۆ سەر رووکاری مۆبایلەکە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.