نوێنەرێکی خۆبەخشانی تەندروستی: 12 ساڵە بە خۆڕایی خزمەت دەکەین و هیچمان بۆ نەکراوە

03-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نوێنەرێکی کارمەندە خۆبەخشەکانی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرج ناکرێت و هەموو شتێک لەسەر خۆیانە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3-12-2024 جەوهەر عەلی، نوێنەری بەشێک لە کارمەندە خۆبەخشەکانی کەرتی تەندروستی لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال دا گوتی، دوای ساڵی 2012 کاتێک دامەزراندن وەستا، خۆبەخشان دەستیان کردووە بە دەوام  و بەشێکیان 12 ساڵە هەر بە خۆبەخشی ماونەتەوە.
 
جەوهەر عەلی دەڵێت، جگە لەو هەموو ساڵە خزمەتە، هیچ گوێیان لێناگیرێت و کێشەکانیان هەر بەردەوامن.
 
بە گوتەی ئەو نوێنەرەی خۆبەخشان، 11 هەزار خۆبەخشی تەندروستی هەن و هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرخ نەکراوە و خەرجیی هاتووچۆ و خۆراکیشیان لەسەر خۆیانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.