وەزارەتی کشتوکاڵ: بەهۆی نەخۆشیی تەبەقەوە هاوردەکردنی ئاژەڵان لە عێراقەوە راگیراوە

04-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.
هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق؛ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە عێراقەوە راگیراوە و تاوەکو ئێستا لە کوردستان بڵاونەبووەتەوە.
 
هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان تووشبوونی چەند ئاژەڵێک بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
 
لە سەرەتای ئەم مانگە نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵانی خواروو نێوەراستی عێراق بڵاوبووەتەوە. بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نزیکەی 700 ئاژەڵ مردار بوون. هیوا عەلی لەم بارەیەوە گوتی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە هیچ بڕە ڤاکسینێک لە بەغداوە بۆ هەرێم نەنێردراوە.
 
ئەوەش ئاشکرادەکات کە ''بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکی هەرێمی تێدانییە''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.