لە بەلجیکا چارەسەرێکی نوێ بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەکارهات

05-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
خانمێک لەنێو تاقیگەیەکی پزیشکیدایە. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
خانمێک لەنێو تاقیگەیەکی پزیشکیدایە. وێنە: تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئێستا هەر داهێنان و هەر پێشکەوتنێک بکرێت، بەشێکی دژی شێرپەنجەیە، لە بەلجیکا چارەسەرێکی نوێ بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەکارهات و پسپۆڕان ئومێدێکی زۆریان پێیەتی و دەڵێن، بەرگریی جەستەی تووشبووان بەهێزدەکات بۆ ئەوەی خانەکانی خۆیان دژی نەخۆشییەکە بجەنگێت.
 
د. کریستیان هۆمسی، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی دەرمانی شێرپەنجە لەبارەی دەرمانەکەوە دەڵێت: ''بەڕاستی ئەمە چارەسەرێکی شۆڕشگێڕانەیە، خڕۆکە سپییەکانی خوێن وەردەگرین و گۆڕانکارییان بەسەردا دەهێنین و دەیانخەینە نێو جەستەی تووشبووان، بۆ ئەوەی توانای ناسینەوەی خانە شێرپەنجەییەکانیان هەبێت، چونکە ئەوانەی تووشی شێرپەنجە دەبن، بەرگرییە خانەکانیان بە باشی نەخۆشییەکە ناناسنەوە''.
 
بەگوێرەی تۆماری ساڵی 2023ـی شێرپەنجە لە بەلجیکا، 4٪ـی خەڵک شێرپەنجەیان هەیە.
پسپۆڕان ئومێدیان بەم چارەسەرە هاوچەرخە زۆرە.
 
پڕۆفیسۆر میشێل، بەرپرسی بەشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ساینت لوک دووپاتی دەکاتەوە کە ئومێدەوارن لەمەودوا هەر ئەم چارەسەرە کاریگەرە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەکاربهێنن.
 
لە جیهاندا هۆشیاریدەدرێت لەوەی کە شێرپەنجە زوو دەستنیشانبکرێت، چارەسەریشی ئاساندەبێت، بۆ دوورکەوتنەوە لێشی، شێوازی ژیانی تەندروست رێگەی سەرەکییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.