رووداو زانیاریی نوێ لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتایەک لە چین ئاشکرادەکات

06-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
مەهدی فەرەج - وێنەی نێو نەخۆشخانەیەکی چین. وێنە: رووداو
مەهدی فەرەج - وێنەی نێو نەخۆشخانەیەکی چین. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە چەندین میدیای نێوخۆیی و دەرەکیی چین هەواڵی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی تووند بڵاوبووتەوە، بەتایبەت میدیاکانی هیندستان بە پەتای نوێی هاوشێوەی کۆڤید-19ـی دادەنێن، بەرپرسی ئۆفیسی رووداو لە چین رایدەگەیێنێت، خۆپاراستنی تەندروستیی وڵاتەکە بە پەتایەکی ئاسایی دادەنێت و هیچ ڤایرۆسێکی نوێش پەیدا نەبووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 6-1-2025 مەهدی فەرەج، بەرپرسی ئۆفیسی رووداو لە چین لە بەرنامەی نووڕۆدا ئاشکرای دەکات، ئەو ڤایرۆسەی کە ئێستا تووشبوویەکی زۆری لێ تۆمارکراوە، ناوی HMPVـیە و زیاتر تووشی منداڵ و بەساڵاچووان دەبێت.
 
بەگوتەی حکومەتی چین، ئەم وەرزە بڵاوبوونەوەی پەتاکان بەربڵاوە و لەگەڵ زیادبوونی سەرما پەتاش زیاتر بڵاودەبێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەهدی فەرەج، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی HMPV دەبن، لەماوەی هەفتەیەک چاکدەبنەوە و لە چین دۆخی لەناکاو رانەگەیێنراوە، چونکە وەکو پەتایەکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
 
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان گوماندەکات ڤایرۆسەکە لە چینەوە گەیشتبێتە هیندستان و رایدەگەیێنێت، هیندستان چاودێریی چڕی بارودۆخەکە دەکات و وەزارەتەکە داواشی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، کردووە کە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر بارودۆخەکە بکات. {لێرەوە راپۆرتەکە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.