توێژینەوەیەک: شوکولاتەی رەش یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە دەدات

06-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە تورکیا دەریدەخات، خواردنی شوکولاتەی رەش یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە دەدات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی مانیسا جەلال بایار لە تورکیا کرا و ئاشکرای دەکات، شوکولاتەی رەش دەوڵەمەندە بە مادە کانزاییەکان، ئەمەش وادەکات کە ئازاری سووڕی مانگانە کەمبکاتەوە.
 
د. ئاسلی کاراکوش، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەو مەگنسیۆمەی لەنێو شوکولاتەی رەشدا هەیە، یارمەتیی خاوبوونەوەی ماسوولکەکانی منداڵدان دەدات.
 
هاوکات دەشڵێت: لە سووڕی مانگانەدا باشترە رۆژانە 120 گرام لە شوکولاتەی رەش بخورێتەوە.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە کەنەدا ئەمانەی خوارەوە بەشێک لە سوودەکانی شوکولاتەی رەشن؛
 
- یارمەتیی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن دەدات.
- ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە.
- بینایی باشتردەکات.
 
ئەم خۆراکانە یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە دەدەن؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.