پڕۆفیسۆرێکی جێنەتیک: نەخۆشییە بۆماوەییەکان زوو دەستنیشانبکرێن، چارەسەریان ئاسان دەبێت

08-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پڕۆفیسۆر هاژە جەمال، پسپۆڕی جێنەتیک و بۆماوەزانی
پڕۆفیسۆر هاژە جەمال، پسپۆڕی جێنەتیک و بۆماوەزانی
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پڕۆفیسۆرێکی بواری جێنەتیک و بۆماوەزانی هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان و دەڵێت: هەر کەسێک لە ماڵباتەکەی نەخۆشیی بۆماوەیی هەبوو، پشکنین بکات.
 
پڕۆفیسۆر هاژە جەمال، پسپۆڕی جێنەتیک و بۆماوەزانی بە رووداوی راگەیاند، نەخۆشییە بۆماوەییەکان زوو دەستنیشانبکرێن، چارەسەریان ئاسان دەبێت.
 
بە پێویستیشی دەزانێت کە منداڵان لە تەمەنە زووەکاندا پشکنینی پێشوەختەیان بۆ بکرێت.
 
پڕۆفیسۆر هاژە جەمال گوتی، 30٪ـی خەڵک نازانن کە نەخۆشیی شەکرەیان هەیە، بۆیە دەبێت لەڕێگەی پشکنینەوە بۆیان دەبکەوێت تووشبووی نەخۆشییەکەن و شێوازی ژیانیان بگۆڕن، تاوەکو نەخۆشییەکە لێکەوتەی مەترسیداریان لەسەر دروستنەکات.
 
لە هەرێمی کوردستان هیچ پشکنینێکی نیشتمانیی پێشوەختە بۆ منداڵی تازەلەدایکبوو نییە و بەپێی ئەو بەدواداچوونەی رووداو کردوویەتی، لە عێراق سێ پشکنینی سەرەکی هەن، پسپۆڕێکیش دەڵێت: نەبوونی ئەو پشکنینانە، کۆرپەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.