لە تەق تەق دوای نۆ ساڵ چاوەڕوانی، خێزانێک یەکەم منداڵیان لەدایکبوو

09-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ماڵباتێکی قەزای تەق تەق دوای نۆ ساڵ چاوەڕوانی یەکەم منداڵیان لەدایکبوو، منداڵەکە لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە لەدایکبووە و پسپۆڕی سەرپەرشتیار دەڵێت، تەندروستیی دایک و منداڵەکە زۆر باشە و هۆکاری دواکەوتنی منداڵبوونەکەش ئاشکرادەکات.
 
ئەو منداڵە دوێنێ چوارشەممە لەدایکبووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-1-2025 د. سانا ئیسماعیل بەقاڵ، سەرپەرشتیاری کەیسەکە و پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەکە بە رووداوی راگەیاند، خانمەکە بەتەواوی بێئومێد بووبوو لە دۆخەکەی، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی دۆخەکەی و ناڕێکیی لە بەکارهێنانی چارەسەرییەکان، نەتواندرابوو منداڵبوونی سەرکەوتووبێت، هەر بۆیە لە ژێر چاودێریی وردی د. سانا پڕۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
 
د. سانا ئیسماعیل دەڵێت: ''منداڵەکە کوڕە و بە تەندروستییەکی باشەوە بە نەشتەرگەری بە 9 مانگ لەدایکبووە، پێویستیشی بە ژوورە شووشەییەکان نەبووە''.
 
د. سانا بەقاڵ روونی دەکاتەوە، ئەمە چەند جارێکە کە لەدوای ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی، منداڵ لەدایکدەبن، ئەو خانمەش نزیکەی 32 ساڵان بووە و كێشەی فرەکیسی هێلکەدانی هەبووە، هەر ئەوەش بووەتە رێگر لە منداڵبوونی و هۆرمۆنەکانی ناڕێک کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.