رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: هیچ پەتایەکی نوێ لە چین بڵاونەبووەتەوە

09-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، هیچ پەتایەکی نوێ لە چین بڵاونەبووەتەوە و هەموو دەنگۆکانیش لەبارەیەوە رەتدەکاتەوە.
 
رێکخراوەکە هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە سەرهەڵدانی پەتایەکی نوێ لە چینەوە دەکەن کە گوایە ''پەتای داهاتووە''، هەر بۆیە دەڵێت، زیادبوونی تووشبووانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە وەرزی زستاندا بڵاوە و ئاساییە.
 
تەندروستیی جیهانی چەند رێنوێنییەک بۆ خۆپاراستن لە پەتاکانی زستان پێشنیازدەکات وەکو؛
 
- بەستنی دەمامک
- هەواگۆڕکێ لە شوێنی داخراو
- بەکارهێنانی کلێنکس لەکاتی کۆکین و پژمین
- دەستشووشتنی بەردەوام
- کوتان بە ڤاکسینی دژ بە ئەنفلەوەنزا
- تێکەڵاونەبوون و نەچوونە نێو شوێنی قەرەباڵخ
 
لە میدیاکانی هینستانەوە بڵاوکرایەوە کە ڤایرۆسی MPHV گومان دەکرێت لە چین بڵاوبووبێتەوە و بە پەتای داهاتوویان ناوبرد، هەر لەسەر ئەم پرسە پێش دوو رۆژ، مەهدی فەرەج، بەرپرسی ئۆفیسی رووداو لە چین دواین دۆخی نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی ئاشکراکرد؛
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.