لە پاکستان 95٪ـی دەرمانخانەکان بەبێ دەرمانسازی شارەزا کاردەکەن

09-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆنفرانسی سەلامەتیی دەرمان لە کاراچی ئاشکرای دەکات، لە پاکستان 95٪ـی دەرمانخانە و نیوەی نەخۆشخانەکان بەبێ دەرمانسازی شارەزا کاردەکەن.
 
جەمشید ئەحمەد، بەڕێوەبەری دەرمانخانەیەک لە شارەکە دەڵێت، 95٪ـی دەرمانخانەکان وەکو دووکانی سەوزە و میوە دەرمان بە خەڵک دەدەن و لەلایەن کەسانی ناشارەزاوە بەڕێوەدەبرێن.
 
عاسیم رەئووف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی رێکخستنی دەرمان لە پاکستان  دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دەرمانساز و کارمەندەکانی دیکەش رانەهێندراون لە دەستنیشانکردنی دەرمان، بۆیە زۆرجار بە هەڵە دەرمان بە نەخۆشەکان دەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.