لێکۆڵینەوەیەک: پیتزا، بەرگر و چیپس چەوریی ران زیاددەکەن

10-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، خۆراکە ئامادەکراوەکان کۆبوونەوەی چەوری لە دەوری رانەکان زیاددەکەن.
 
لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لەسەر 666 کرا و دەرکەوت، 40٪ـی ئەوانەی خۆراکە ئامادەکراوەکانیان خواردووە، چەوریی ماسوولکەی رانیان زیادبووە؛ هەر ئەو کەسانەش زۆرینەیان تووشی هەوکردنی جومگە بوونەتەوە.
 
د. زەهرا ئەکایا، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: خۆراکە ئامادەکراوەکان بەتایبەت پیتزا و بەرگر چەورییە تێرەکان، نیشاستە و شەکری زیادکراویان تێدایە، جگە لەمانەش رەنگ، تام و مادەی پارێزەریشیان تێدەکرێت کە هەموو ئەمانە زیان بە جەستە دەگەیێنن و هاندەرێکی باشن بۆ کۆبوونەوەی چەوری.
 
ئەو پسپۆڕە زیاتر باسدەکات و دەڵێت، کۆبوونەوەی چەوریی رانەکان هۆکارێکی تووشبوونە بە هەوکردنی جومگەکانی ئەژنۆ.
 
بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا، بەکارهێنانی خۆراکە خێراکان و خۆراکە ئامادەکراوەکان وەکو ئایس کرێم، چیپس، بەرگر، پیتزا، بسکیت و خواردنەوە گازییەکان کە رێژەیەکی بەرزی چەوری تێر و خوێ و شەکریان تێدایە لە سەرانسەری جیهان لە زیادبووندایە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە زیاددەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.