دەزگای کشتوکاڵی ئەمریکی هەڵەیەکی باو لەکاتی شووشتنەوەی سەوزە راستدەکاتەوە

10-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگای کشتوکاڵی ئەمریکی USDA رایدەگەیێنێت، سەوزە و میوە بە تایت و شامپۆ نەشۆردرێنەوە، چونکە مادەی کیمیایی زیانبەخش و ژەهراوییان تێدایە.
 
راپۆرتێکی دەزگای کشتوکاڵی ئەمریکی هەڵەیەکی باوی لەکاتی شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان راستکردووەتەوە و دەریدەخات، بەکارهێنانی هەر مادەیەکی کیمیایی پاککەرەوە بۆ خۆراک نادروستە، چونکە خۆراکەکە ژەهراوی دەبێت.
 
ئەو دەزگایە پێشنیازدەکات، سرکە و خوێ تێکەڵ بە ئاو بکرێن و بۆ شووشتنەوەی سەوزە و میوەکان بەکاربێن، پاشانیش سەوزەکان ماوەی پێنج خولەک نوقمی تێکەڵەکە بکرێن.
 
زیاتر روونی دەکاتەوە کە باشترە 25٪ سرکە، 25٪ـی خوێ و 50٪ـی گیراوەکە ئاو بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.