رووداو - تەندروستی
لە هەشت مانگی رابردوودا چوار هەزار و 500 پزیشک و پەرستاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچیان کردووە.
ئامارەکانی رێکخراوی پزیشکی و پەرستارانی ئەو وڵاتە دەریدەخەن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی 10 چوار هەزار و 500 کەس لە ستافی تەندروستی ئێرانیان جێهێشتووە.
ئەو پزیشک و پەرستارانەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە کۆچدەکەن، دەبێ لە وەزارەتی تەندروستی بەڵگەنامەی کارکردن وەربگرن و بەوە ژمارەی کۆچکردنیان دیار دەبێت.
رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، لە ساڵی رابردوودا، حەوت هەزار پزیشک و پەرستار بۆ کارکردن کۆچیان کردووە؛ زیاتر چوونەتە ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، کەنەدا، عومان، ئیمارات و قەتەر، هۆکارەکەش بۆ زۆریی ماوەی کارکردنیان، کەمیی مووچە و دۆخی سەختی کارکردن دەگەڕێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ