بەهۆی پیسبوونی هەواوە قوتابخانەکان لە چەندین شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داخران

11-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
پیسبوونی کەشوهەوای شارێکی ئێران.
پیسبوونی کەشوهەوای شارێکی ئێران.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

چوار رۆژە لە 10 گەورە شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین شاری دیکە پیسبوونی هەوا ئاستی مەترسیداری تێپەراندووە. رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رایگەیاندووە، پیسبوونی هەوا لە زۆربەی شارەکان تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
 
فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت: "مژاری پیسبوونی هەوا یەکێک لەو بابەتانەیە کە هەندێک رێکاری ماوەکورت هەن بۆ چارەسەرکردنی، لەوانە داخستنی هەندێک شوێن، کەمکردنەوەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان. هەروەها لەکارخستنی ئۆتۆمبێلی کۆن، باشترکردنی کوالێتیی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلەکان، وێستگەکان و کارگەکان و پەنابردن بۆ وزەی پاک، رێکاری ماوەدرێژن."
 
وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، ساڵانە 50 هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی هەوا لەو وڵاتە گیانلەدەستدەدەن و لە ساڵێکدا تێکرا تەنیا 15٪ی رۆژەکان هەوای پاک هەیە.
 
رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران دەڵێت،  پیسبوونی هەوای شارەکان لەم چەند رۆژەدا بەهۆی قەتیسبوونی هەوایە لە ئاسمانی شارەکان، هەروەها دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان هۆکاری سەرەکین بۆ پیسبوونی هەوا.
 
پیسبوونی هەوا بووەتە هۆی ئەوەی قوتابخانەکان لە 16 شاری پارێزگای خوزستان، چوار شاری ورمێ، مهاباد، شنۆ و سایینقەڵا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها لە شارەکانی کەرەج و قەزوین دابخرێن.
 
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشیی رەبۆ و گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسە و زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە بۆ پیسبوونی هەوا دەگەڕێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.