نەخۆشنامە؛ دوای رۆژووشکاندن شۆربا و ئاو باشترین بژاردەی بەربانگن

12-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئاشکرای دەکات، دوای رۆژووشکاندن شۆربا و ئاو باشترین بژاردەی بەربانگن بۆ ئەوەی گورچیلەکان و جەستە شێدارببنەوە.
 
د. مەجید شێخانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلەکان رایدەگەیێنێت، لە بەربانگ لە پەرداخێك زیاتر ئاو نەخورێتەوە، باشتریشە ئاوەکە زۆر سارد و بەفراو نەبێت، چونکە مەترسیی لەسەر گەدە و سوورێنچکیش دروستدەکات.
 
د. هونەر رێبوار، لەگەڵ د. مەجید شێخانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلەکان لە پۆدکاستی نەخۆشنامە باسی خواردنەوەکانی بەربانگ و پارشێو دەکەن، دەشڵێن بەهیچ شێوەیەک خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان نەخورێنەوە، باشترین خواردنەوەکان ئاو، دۆ و ماستاو، شۆربا و میوە ئاودارەکانن. 
 
د. مەجید شێخانی روونی دەکاتەوە، لە بەربانگ خواردنەوە گازییەکان نەخورێنەوە و باشترە لە بەربانگ تەنیا یەک پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
 
لەبارەی شەربەتە دەستکردەکانیشەوە بە دوژمنی گورچیلەکان ناوی برد و پێی باشە کە هەرگیز نەخورێنەوە، چونکە رەنگی دەستکرد و شەکریان تێدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.