قایمقامیەتی شارەزوور: ئەنجامی پشکنینی ئاوی گەڕەکە ژەهراویبووەکانی شارەزوور پاکە

12-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

قایمقامی شارەزوور دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی ''ئاوی خواردنەوەیان تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بووە'' و بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس ژەهراویبوون، دەڵێت: ئێستا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان سەلامەتە و گونجاوە بۆ خواردنەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2024  رزگار غەفوور، قایمقامی شارەزوور رایگەیاند، 11 شوێنی شکاوی لە بۆڕیی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکی شارستانی دەستنیشانکراون و چارەسەرکراون.
 
رزگار غەفوور دەڵێت: ئەنجامی پشکنینەکانی ئاوی گەڕەکە ژەهراویبووەکانی شارەزوور پاکە و ئێستا گونجاوە بۆ خواردنەوە.
 
لە 7ی ئەم مانگەوە سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەوە. قایمقامی قەزاکە گوتی، "نموونەی ئاوەکەیان پشکنیوە و کێشەی نەماوە."
 
سامان سابیر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور بە رووداوی گوتووە، "ئێستا هیچ نەخۆشێک کە تووشی سکچوون و رشانەوە ببوون، لە نەخۆشخانە نەماون و چارەسەریان وەرگرتووە."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.