پسپۆڕێک رێنوێنییە تەندروستییەکانی نزیکبوونەوە لە سەری ساڵ باسدەکات

12-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی لە ئەمریکا دەڵێت: زۆرخۆری لەم ماوانەدا زیاددەکات کە زۆرجار لێکەوتەی درێژخایەن و مەترسیدار دروستدەکەن، لەبارەی پەتاکانیشەوە گوتی، نەچوونە شوێنی قەرەباڵخ و دەستشووشتنی بەردەوام رێگەی سەرەکین بۆ پێشگیرییان.
 
د. ماتیو فارێڵ، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی لە سەنتەری پزیشکیی واکسنەر لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە کاتی پشووەکاندا گرنگە کە خشتەی خەو تێکنەچێت، چونکە گۆڕانکاریی فیسیۆلۆژی و دەروونی لە جەستەدا روودەدەن، پێشنیازدەکات بەیانیان زوو لەخەو هەستیت بۆ ئەوەی شەوان زوو بخەویت.
 
بەشێکی قسەکانی تایبەتە بە شێدارهێشتنەوەی جەستە ئەویش بە ئاوخواردنەوەی پێویست و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە وزەبەخش و کحولییەکان.
 
لەگەڵیشیدا گوتی، ''هاووڵاتییان لە وەرزش و چالاکیی جەستەیی دوورنەکەونەوە، چونکە هەمیشە جەستەیان بە رێکی دەمێنێتەوە و رەنگە قەرەبووی لێکەوتەکانی خووە هەڵەکانیان بکاتەوە''.
 
د. ماتیو دەڵێت: ''ڤاکسینەکانی دژ بە پەتاکان وەربگیرێن بەتایبەت لەلایەن گرووپە مەترسیدارەکانەوە کە پەتاکان بە تووندی دەگرن وەکو 'خانمانی دووگیان، منداڵی خوار 5 ساڵان، بەساڵاچووان، تووشبووانی شێرپەنجە و ئەوانەشی کە گورچیلەیان بۆ چاندراوە''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.