پسپۆڕێکی دەروونی: نەوجەوانان زۆرترین ئەگەری ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکانیان هەیە

12-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئاماژە بۆ نەوجەوانێک.
ئاماژە بۆ نەوجەوانێک.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان رایدەگەیێنێت، نەوجەوانان زۆرجار بەهۆی چاولێگەری و لاساییکردنەوەی ئەو کەسایەتیەی پێی سەرسامن، تووشی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان ببن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12-2024 د. دانیاڵ سەعدی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان بە رووداوی راگەیاند، ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان جۆرێکی ئالوودەبوونی سەختە و تەواوی ژیانی کەسەکە بەند دەبێت بە چۆنیەتیی بەدەستهێنانی مادەکە و بەکارهێنانی.
 
د. دانیاڵ سەعدی دەڵێت: کاتێک رۆڵی تەواو لە بابەتی پێشگیریکردن و شیاندنەوەی ئالوودەبووان دەدرێت بە پسپۆڕان و چارەسەرکارانی دەروونی، کە نەخۆشخانەی تایبەت بۆ ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان هەبن.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، لە هەندێک کەس ئالوودەبوون بە گشتی رەنگە پەیوەندیی بە بۆماوەییەوە هەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.