پزیشکی نەخۆشخانەیەکی دیمەشق: زۆرینەی بەندکراوانی زیندانییەکان ناتوانن قسەبکەن

12-12-2024
شکار رێبوار
دوو زیندانی کە باری تەندروستییان زۆر خراپە و لە نەخۆشخانەی مواسات خەوێندراون. وێنە: رووداو
دوو زیندانی کە باری تەندروستییان زۆر خراپە و لە نەخۆشخانەی مواسات خەوێندراون. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

زۆرینەی زیندانییە بریندارەکانی زیندانی سیدنایای سووریا لە نەخۆشانەی مواسات لە دیمەشق چارەسەردەکرێن، پسپۆڕێک دەڵێت: لەگەڵ کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، بەردەوامن لە چارەسەرکردنی زیندانییەکان.
 
پەیامنێری رووداو لە سووریا چووەتە نێو نەخۆشخانەی مواسات لە پایتەختی سووریا و چووەتە لای کەسێک کە لە زیندانی سیدنایا بەندبووبوو، ئەو کەسە لە سەر تەختێکی نەخۆشخانەکە چارەسەری بۆ دەکرێت.
 
بە گوتەی حازف تەرمان، پەیامنێری رووداو لە دیمەشق، ئەو کەسە کاتێک ویستوویەتی لە لوبنانەوە بگەڕێتەوە سووریا گیراوە.
 
دکتۆر ئەحمەد خلێف، لە بەشی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکە دەڵێت، رەوشی زیندانییەکان لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە خراپە و بەشێکی زۆریان قسەکردنیان تێکچووە و ناتوانن قسەبکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. شکۆ شێرکۆ، نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی 2024.

نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو: وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، خۆپێشاندان دەکەین

نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراوی ساڵی 2024 ئاشکرای دەکات، بە یاداشتنامەیەک سێ داواکارییان بە لایەنی پەیوەندیدار داوە و ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە ئەوا 'خۆپێشاندان، گردبوونەوە و چالاکیی ناڕەزایی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەن'.