بەڕێوەبەری حەج و عومرە: لەمەودوا پشکنینی توانای جەستەیی بۆ حاجییان دەکرێت

12-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە ساڵی داهاتووەوە پشکنینی جەستەیی و شیاوی بۆ ئەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت فەریزەی حەج بەجێبهێنن، پسپۆڕێکی وەرزشیش چەند رێنوێییەک بۆ بەهێزکردنی توانای جەستە پێشنیازدەکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12-2024 شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە سعودیەوە بڕاردراوە، ئەوانەی بۆ رێوڕەسمی حەج دەچنە وڵاتەکە دەبێت پشکنینی توانای جەستەیی، دەروونی و تەندروستییان بۆ بکرێت، چونکە ساڵانە چەندان حاجی لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانلەدەستدەدەن و ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
 
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی گوتی، ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی تەندروستیی حاجییانە، گوتیشی: ''رێوڕەسمەکانی حەج زۆرن و حاجییان دووچاری قەرەباڵخیی زۆر دەبنەوە، هەروەها لانیکەم 20 رۆژ لە سعودیە دەمێننەوە، هەر بۆیە ئەم پشکنینە عومرەکاران ناگرێتەوە و تەنیا بۆ حاجییانە''.
 
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12-2024 د. رێبەند کامەران، پسپۆڕی فیسیۆلۆژی و راهێنەری وەرزشی بە رووداوی راگەیاند، پێویستە پێش 40 بۆ 45 رۆژ لە سەفەرکردن بۆ فەریزەی حەج و عومرە راهێنانەکانی بەهێزکردنی ماسوولکەکان و توانا جەستەییەکان بکرێن.
 
د. رێبەند کامەران بە سێ شێوە پێشنیازدەکات توانا جەستەییەکان بەهێزبکرێن؛ 
 
1- بەپێ رۆیشتن: بەپێی ئاست سەرەتا با بەپێ رۆیشتنی یەک بۆ دوو خولەکی هەبێت و دوای چەند رۆژێک ببێت بە نیو کاژێر تاوەکو دەگاتە رۆژانە 40 خولەک بەبێ وەستان.
 
2- وەرزشەکانی بەهێزکردنی ماسوولکەکانی پشتی ران و پشت: چونکە لە فریزەکاندا بەپێوە وەستان زۆرە، ئەمە وادەکات کەمتر هێز لەسەر جومگەکان دروستببێت و کەسەک زیاتر خۆی پێڕابگیرێت.
 
3- وەرزشەکانی بەهێزکردنی ماسوولکەکانی شان و قۆڵ، چونکە ئەو کەسانە کەلوپەلی زۆر لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن، ئەمە وادەکات کۆنتڕۆڵی هاوسەنگیی وەستانیان بکەن. 
 
د. رێبەند کامەران گوتی، ئەو وەرزشانە پێویستیان بە هۆڵی لەشجوانی نییە و دەکرێت لە ماڵەوە بە بەکارهێنانی بتڵی ئاو یاخود دەمبڵ و لاستیک بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکان بکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.