پسپۆڕێکی خۆراک: کەسی تەندروست هەفتەی یەکجار سەروپێ بخوات

14-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. محەممەد جەباری - قاپێک سەروپێ. وێنە: رووداو
د. محەممەد جەباری - قاپێک سەروپێ. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی دەڵێت: ئەو خۆراک و خواردنەوانەی نووسراون ''شەکری تێدا نییە'' مەبەست ئەوەیە شەکری زیادیان تێدا نییە، بەڵکو شیرینکەرەکانیان تێدایە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024 د. محەممەد جەباری، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، شیرینکەرەکانی نێو خۆراک و خواردنەوە دایتەکان دە ئەوەندەی شەکری ئاسایی شیرینترن، بۆ کۆڵۆن و هەوکردنەکان خراپن.
 
د. محەممەد جەباری لەبارەی سەروپێوە قسەدەکات و دەڵێت: پڕە لە مادەی ئاسن، زینک، چەوری و ڤیتامینەکان، هەر بۆیە خواردنی خراپ نییە، بەڵام چونکە چەوری و خوێی زۆری تێدایە، زۆر نەخورێت.
 
زیاتر روونی دەکاتەوە، سەروپێ بۆ کەسێکی تەندروست ئاساییە هەفتانە جارێک بخورێت، بەڵام ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە، لە مانگێکدا جارێک بیخۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.