رووداو - تەندروستی
کارمەندانی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی داوای کەمکردنەوەی دەوام دەکەن، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەکەش دەڵێت، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بەشێکی کارمەندەکانیان پارەی هاتووچۆیان پێنییە و نزیکن لەوەی بایکۆتی دەوام بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 14-12-2024 پاکیزە عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، هەرچەندە ئێستا دەوام لە نەخۆشخانەکەیان ئاساییە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بارگرانیی زۆر لەسەر کارمەندەکانیان دروستبووە.
پاکیزە عەلی دەڵێت: ''بەشێک لە کارمەندەکان داوایان کردووە دەوامیان کەمبکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بەیانی یەکشەممە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی کۆدەبینەوە''.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەکە گوتی، ساڵانە کارمەندییان لێ خانەنشین دەبێت و شوێنیان پڕناکرێتەوە، ئەمەش وایکردووە ژمارەی کارمەند لەو نەخۆشخانەیە کەمببێتەوە و گوشاری زۆریان لەسەر دروستببێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ