بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ: تەمەنی سییەکانم 34 ساڵ لە تەمەنی خۆم گەورەترە

16-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ لەلایەن تیمەکەوە پشکنینی بۆ دەکرێت. وێنە: رووداو
بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ لەلایەن تیمەکەوە پشکنینی بۆ دەکرێت. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە نەخۆشخانەی 'پار' لە هەولێر پشکنین و چاودێریکردنی ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە، بەشداربوویەک دەڵێت: 14 ساڵە جگەرە دەکێشم و دەیەوێت ئەنتیتۆباکۆ لە جگەرەکێشان دووریبخاتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-1-2025 بەشداربوویەک چووەتە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ و بە رووداوی گوت، خەڵکی کەڵەکم و براکەم هانی دام بۆ ئەوەی بەشداربم.
 
لە پشکنینەکانی ئەو بەشداربووە دەرکەوتووە کە تەمەنی سییەکانی 74 ساڵن بەڵام خۆی تەمەنی 40 ساڵە.
 
بۆ ئەوەی بەشداریبکەیت پێویستە لەم فۆڕمە ناوت تۆماربکەیت، یاخود پەیوەندی بە 07513233353 یان 07713233353 بکەیت.
 
لەنێو کلینیکەکە کە کاژێر 2ـی نیوەڕۆ تاوەکو 8ـی شەو کراوەیە، ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکێشدەکرێن؛
 
شیکردنەوەی دۆخی پزیشکیی کەسەکە
پشکنینی گشتیی کلینیکی
پشکنینی توانای سییەکان
پشکنینی گشتیی خوێن
تیشکی سینگ
پشکنینی رێژەی یەکەئۆکسیدی کاربۆن
پشکنینی راددەی کاریگەریی جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان لەسەر تەندروستیی کەسەکە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.