بڕیارێک لەسەر فۆبیای مۆزی وەزیرێکی سوێد دەدرێت

16-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

فۆبیای مۆز لەلایەن وەزیرێکی سوێدەوە دەبێتە رۆژەڤی ئەو وڵاتە؛ حکومەت، ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان قسەی لەسەر دەکەن و داوادەکرێت، ''هەر کۆبونەوەیەک وەزیری یەکسانی لێبو مۆزی لێ نەبێت''.
 
پاولینا براندبێرگ، وەزیری یەکسانیی رەگەزی و کاری سوێد، لەمێژبوو تیمی وەزارەتەکەی ئاگادارکردبووەوە کە نابێت لەوشوێنەی ئەوی لێبێت مۆزی لیبێت، چونکە فۆبیای بە مۆز هەیە.
 
بابەتە دوای ئەوە بڵاوبووەوە کە ئیمێڵێکی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە دزەیپێکراوە کە دەڵێت، هەر کۆبوونەوەیەک ئەو وەزیرەی تێدابێت، نابێت مۆز دابندرێت، چونکە هەستیارییەکی توونی بە بینینی هەیە. 
 
پاولینا براندبێرگ هیچی بە میدیاکان نەگووتووە تەنیا ئەوە نەبێت کە دەڵێت: ئێستا چارەسەری پزیشکی بۆ دۆخەکەی وەردەگرێت.
 
بە گوێرەی دامەزراوەی جیهانیی پۆلێنکردنی نەخۆشییەکان، فۆبیای مۆز دۆخێکی زۆر دەگمەنە و کەسی تووشبوو بە خواردن، بینین، دەستلێدان و بۆنکردنی مۆز؛ تووشی دڵەڕاوکێ، هێڵنجان و تێکچوونی میزاج دەبێت، بەهۆی ئەوەی بە منداڵی بە زۆر خۆراکەکەی پێدراوە یاخود لە دۆخێکدا لەپێشچاوی کەوتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.