پسپۆڕێک: بۆماوەیی هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی منداڵانە

17-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. زەردەشت.
د. زەردەشت.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هۆکارەکانی شێرپەنجە لە گەوران ئاشکراکراون، بەڵام لە منداڵان تەنیا یەک هۆکار زۆر بەربڵاوە.
 
د. زەردەشت بەکر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان دەڵێت: هۆکاری بۆماوەیی سەرەکیترین هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجە.
 
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە کە ئەوەی سەلمێندرابێت کە راستەوخۆ دەبێتەهۆی شێرپەنجە لە منداڵان، بۆماوەییە و هۆکاری دیکەش هەن بەڵام هێشتا نەسەلمێندراون وەک ئەوەی لە گەورەساڵاندا هەیە وەکو؛ 
 
- خۆراکی ناتەندروست
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- ژینگەی پیسبوو
- بەرکەوتن بە تیشکی زیانبەخش
- قەڵەوی
- خواردنەوەی ناتەندروست
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.