چارەسەرکارێکی دەروونی: لە یاریی تاوڵە، ببەیتەوە و بدۆڕێنیت، هەر براوەیت

17-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی لەگەڵ دکتۆر لونا خالید لەنێو چایخانەی شەعب دانیشتوون تاوڵە دەکەن.
ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی لەگەڵ دکتۆر لونا خالید لەنێو چایخانەی شەعب دانیشتوون تاوڵە دەکەن.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، یارییە هزرییەکان و بەتایبەتیش تاوڵە لەسەرخۆیی و دانبەخۆدارگرتن فێری یاریزانان دەکەن و سوودی دەروونییان هەیە، هەر بۆیە دەڵێت، ''ببەیتەوە و بدۆڕێنیت، هەر براوەیت''.
 
لە بڕگەیەکی مەیدانیدا کە دکتۆر لونا خالید پێشکێشکی کرد، ئەڤین ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی گوتی، یارییە هزرییەکان رێگەیەکن بۆ باشترکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و توانای سەرنجدان باشتر دەکەن.
 
ئەڤین ئەحمەد دەڵێت: جێبەجێکردنی یاساکانی ئەم یارییانە یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی یاساکانی ژیان.
 
لەبارەی ئەنجامدانی یارییە هزرییەکان بەشێوەی ئۆنلاین، ئەڤین ئەحمەد گوتیشی، یارییە هزرییەکان رووبەڕوو بکرێن نەک بە ئۆنلاین، چونکە دەشێت بە ئۆنلاین ببێتەهۆی گۆشەگیری و کەمکردنەوەی سوودەکانی یارییەکان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.