پسپۆڕانی ئەمریکی هۆکارێکی شێرپەنجە لەنێو منداڵاندا ئاشکرادەکەن

18-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕانی ناوەندی پزیشکیی زانکۆی نیبراسکا لە ئەمریکا رایدەگەیێنن، مادەیەکی مەترسیدار کە رەنگە زۆرجار منداڵان بەرکەوتەی بن، دەشێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە ببێتەهۆی شێرپەنجە لە منداڵان.
 
توێژینەوە ئەمریکییەکان ئاشکرای دەکەن، ئەو منداڵانەی بەرکەوتەی مادە قڕکەرەکانن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی مێشک و خوێن.
 
ئەنجامەکان بەجۆرێک بوون کە مادە قڕکەرەکان بۆ منداڵ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک 36٪ و شێرپەنجەی خوێن 23٪ و شێرپەنجەکانی دیکە 30٪ زیاددەکات.
 
بەگوێرەی ناوەندی نیشتمانیی زانیاریی قڕکەرەکان NPIC لە ئەمریکا، قڕکەرەکان مادەی کیمیاین بۆ لەنێوبردنی مێروو، کەڕوو و مێشوولە کە لە کشتوکاڵدا بەکاردێن.
 
ئیکاتێرینا کاشوخ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە رووسیا دەڵێت: منداڵان هێشتا لە قۆناخی گەشەکردندان و ئەوانەی میوەی نەشۆردراو دەخۆن یاخود بەرکەوتەی راستەوخۆ بەو قڕکەرانە دەبن، ئەوا زیاتر کاریان تێدەکات و جەستەیان ژەهراوی دەکات.
 
لە چیدا قڕکەر هەیە؟
 
- لە خۆراک و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان
- بەرهەمە شیرەمەنییەکان
- ئاو
- خاک
- هەوا
 
چۆن خۆت لە قڕکەرەکان دەپارێزیت؟
 
- شووشتنی میوە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان پێش خواردنیان
- بەکارهێنانی رێژەی دیاریکراوی قڕکەر لەلایەن جوتیارانەوە
- بەکارهێنانی کەلوپەلی پارێزەر لەکاتی رشاندنی قڕکەرەکان
- دوورکەوتنەوەی منداڵ لەو شوێنانەی قڕکەرەکانی تێدا بەکارهێنراوە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.