دامەزراوەی نێودەوڵەتیی خەو هۆکارەکانی قسەکردن بەدەم خەوەوە ئاشکرادەکات

18-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دامەزراوەی نێودەوڵەتیی خەو ئاشکرای دەکات، قسەکردن لە خەودا ئاماژەیە بۆ دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی.

بەگوێرەی دامەزراوەکە، نزیکەی دوو لەسەر سێی خەڵکی لەخەودا قسەدەکەن، لەوانەیە لە مڕەمڕەوە دەستپێبکات تاوەکو گوتنی رستەی تەواو کە هەندێکجار پێکەنیناوییە.
 
دەیڤد دێنگس، پسپۆڕی خەو لە ئەمریکا دەڵێت: ئەمە جێی نیگەرانی نییە و زۆرجار لە قۆناخی سەرەتای خەوتندا روودەدات.
 
پسپۆڕەکە ئاماژە بەوەدەکات، رەنگە قسەکردن لەکاتی خەو بۆ ژینگەی نەگونجاوی ژووری خەوتن بێت وەکو رووناکی و پلەی گەرمیی زۆری ژوورەکە.
 
لە کۆتاییدا ئەمانە دەشێت هۆکاری قسەکردن لە خەودا بن؛
 
- دڵەڕاوکێ
- گوشاری دەروونی بە درێژایی رۆژەکە 
- تووشبوون بە تەنگەژەی دەروونیی دوای رووداوەکان PTSD
- ناڕێکیی شوێنی خەوتن {ژووری رووناک و پلەی گەرمیی بەرز}
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.